Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:03

نرخی به‌رمیلێک نه‌وت ٧٥ دۆلاری تێپه‌ڕاند

تا ٧٥ دۆلار و ١٠ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌
کوردستان TV
100%

نه‌وتی خاوی برێنتی له‌نده‌ن كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ربڵاوترین به‌كارهێنانی هه‌یه‌ له‌ كاتژمێر ٢٢:٢٠ی دوێنێ شه‌ودا نرخی به‌رمیلێكی تا ٧٥ دۆلار و ١٠ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس له‌ كاتژمێر ٢٢:٤٥دا، تا ٦٩ دۆلار و سێ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنتی له‌نده‌ن، له‌دوای گوته‌كانی وه‌زیری نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ ٧٥ دۆلاری تێپه‌ڕاند.

وه‌زیری نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌رزی نرخی نه‌وت له‌ مه‌ودای مامناوه‌نددا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵكشانی له‌ناكاوی نرخه‌كان و ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ی زیان گه‌یاندن به‌ رێكخراوی ئۆپیك.

هاوكات زه‌نگه‌نه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ ئاستێكی به‌رزدا دێت و ده‌ڕوات، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئۆپیك و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، كۆتاییدێت، پێویست ناكات چیتر درێژ بكرێته‌ بكرێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.