ئینێستا كاپتنى یانه‌ى بارسێلۆنا له‌دوای ڕاگه‌یاندنى كۆتا وه‌رزى له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى ، وهلهڕۆژانى داهاتوو وه‌ك له‌لێدوانى ئینێستا له‌پێشووتر داویه‌تى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ورده‌كارى ڕۆیشتنى له‌ڕیزه‌كانى بارسێلۆنا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كۆتا وهرزیتى له‌یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ، لههاوینهدا بهگرێبهستێكى سێ وه‌رزه ده‌چێته خولى چینى .
ڕۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستادا پیپ گواردیۆلا راهێنه‌رى مانچسته‌ر سیتى له‌سه‌ر هێله بۆ یاریزانى ناوبراو به‌مه‌به‌ستى ڕێگرى كردن لهئینێستا بۆ چوونى بۆ خولى چینى ، به‌ڵكو ناوبراو ده‌یه‌وێت لههاوینهدا به‌پێى گرێبه‌ستێك بیگوازێته‌وه ڕیزه‌كانى مانچسته‌ر سیتى ، وه‌سود له‌تواناكانى ئه‌ستێره‌كه‌ى بارسێلۆنا وه‌رگرێت به‌مه‌ش له‌ئێستادا له‌هه‌وڵى ڕ‌ازى كردنى ناوبراو دایه كهبگهن به‌ڕێكه‌وتنێك .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.