Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:43

سەرۆک وەزیرانی ئه‌رمینیا ده‌ستى له‌کار کیشایه‌وه‌

خه‌لك رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى چاكساى ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ سێرچ ئازاتی سەرگسیان سەرۆک وەزیرانی ئه‌رمینیا به‌ ناچارى وازى لە دەسەڵات هێنا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و شه‌پۆله‌ ناره‌زاییه‌ هات كه‌ خەڵکی ئەرمینیا ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆى خراپی دۆخى ئابوورى و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى رێژه‌ى بێكارى له‌ وولات رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى چاكساى بنه‌ڕه‌تى و بنبڕكردنى گه‌نده‌لى ده‌كه‌ن.

سەرگسیان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام پیشانیان دا کە خەڵک لەگەڵ مانەوەی من نین لە دەسەڵاتدا، بۆیە بڕیارمدا چیتر خه‌لك ماندوو نه‌كه‌م  و ئیتر واز له‌ ده‌سه‌لات ده‌هێنم.

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵى ده‌ستله‌كاركیِانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران، خەڵکی ئه‌رمینیا له‌ ته‌واوى شارو شارۆچكه‌كانى وولاتدا ڕژانەوە سەرشەقامەکان و بە دەربڕینی خۆشی و شادی، پێشوازییان لەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کرد.

 

کۆماری ئەرمینیا کە پایتەختەکەی "ئیرەڤان"ە یەکێک لە وڵاتانی گەشتیاریی ناوچەکەیە کە لە باکوورەوە لەگەڵ جۆرجیا و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و لە باشووریشەوە لەگەڵ ئێران و نەخجەوان دراوسێیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.