پارێزه‌رى هه‌ندێك له سه‌رانى رژێمى به‌عس له عێراق ئاشكراى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه به‌م نزیكانه هه‌ندێك له سه‌رانى رژێم به فشارى ئه‌مه‌ریكا ئازاد بكرێن.
له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "حه‌یات"ى له‌نده‌نى، به‌دیع عارف كه پارێزه‌رى هه‌ندێك له به‌رپرسانى رژێمى به‌عسى عێراق بووه، ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا فشارى بۆ به‌رپرسانى عێراق هێناوه تا هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه ئازاد بكات كه نزیكه‌ى 15 ساڵه گیراون.
به پێى زانیارییه‌كانى ئه‌م پارێزه‌ره، ئه‌و كه‌سانه كه ژماره‌یان 20 كه‌س ده‌بێت، له گرتووخانهیهكى ناسریه‌دا به‌ند كراون، تا ئێستا به‌شێكیان دادگایى نه‌كراون، هه‌ندێكیان سزاى له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌وه‌ى له ناو گرتووخانه‌كان دیار بێت، سوڵتان هاشم كه وه‌زیرى به‌رگرى بوو له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس. جیا له‌ویش فازڵ حه‌موود كه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه بوو، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له زاواكانى سه‌دام حوسێن كه ناوى جه‌مال مسته‌فایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.