Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:19

خاتوونی شاعیر (که‌ژاڵ ئیبراهیم) کۆچی دوایی کرد

زۆر به‌ی هۆنراوه‌كانی وه‌رگێڕاونه‌ته‌ سه‌رزمانه‌كانی عه‌ره‌بی
کوردستان TV
100%

خانمه‌ شاعیری كورد (كه‌ژاڵ ئیبراهیم) به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووه‌.

 خاتوونی شاعیر (كه‌ژاڵ ئیبراهیم) خاوه‌نی چه‌ند شیعری جوان و هه‌ست ناسكه‌ خاوه‌نی 14 نامیلكه‌ی شیعره‌،  له‌ساڵی1968 له‌شاری قه‌لادزێ له‌دایك بووه‌و خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی دواناوه‌ندی ته‌واكردوه‌، و ده‌رچووی شه‌شی ئاماده‌ییه‌.

شایانی باسه‌ (كه‌ژاڵ ئیبراهیم) ،زۆر به‌ی هۆنراوه‌كانی وه‌رگێڕاونه‌ته‌ سه‌رزمانه‌كانی عه‌ره‌بی ، فارسی زیاتر له‌ 120 هۆنراوه‌ی كراون به‌ عه‌ره‌بی و وه‌چه‌ندین لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هۆنراوه‌كانی نووسراوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.