Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:56

له‌ داقوق پۆلیسێک به‌ چه‌کی خۆی کوژرا

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوارده‌وری شارۆچكه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌یه‌كی جۆری ئه‌ڤیۆ به‌ 3 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ هه‌رسێكیان عه‌ره‌بی سوننه‌ بوون له‌ بازگه‌ی شارۆچكه‌ی داقوق ڕه‌ت ده‌بێت و بانگه‌شه‌ بۆ كاندیدێكی سوننه‌ مه‌زهه‌ب ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن بازگه‌كه‌وه‌ ڕاده‌گیرێن و پاشان له‌گه‌ڵ پۆلیسێكی ئیتیحادی ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی داقوق ده‌كرێن و له‌ رێگه‌ پۆلیسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن 3 كه‌سه‌كه‌وه‌ به‌ چه‌كی خۆی ده‌كوژرێ.

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی یه‌كتر قبوڵنه‌كردنی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سوننه‌و شیعه‌ له‌ عێراق ئه‌و ململانێ و یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه‌ به‌ سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌یدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی سه‌ته‌لایتی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 3 كه‌سه‌ خه‌ڵكی گوندی به‌نی عه‌زیه‌ن و بانگه‌شه‌ بۆ كاندیدێكی  لیستی ئه‌لوه‌ته‌نیه‌ ده‌كه‌ن به‌ ناوی :حسێن عه‌لی ئه‌لعه‌زیه‌" دوای ئه‌وه‌ی له‌ بازگه‌ی شارۆچكه‌ی داقوق ڕێگریان لێده‌كرێت بانگه‌شه‌ بكه‌ن بۆ كاندیده‌كه‌یان پۆلیسێكی ئیتیحادیان له‌گه‌ڵ ده‌نێردرێت بۆ بنكه‌ی پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌و ئه‌وانیش له‌ ڕێگه‌ پۆلیسه‌كه‌ ده‌كوژن و هه‌ڵدێن و له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عبور سه‌یاره‌كه‌یان جێده‌هێڵن و راده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوارده‌وری شارۆچكه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و به‌ چڕی به‌ دوای ئه‌و 3 كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ پۆلیسه‌كه‌یان كوشتووه‌ .

شیاوی باسه‌ شارۆچكه‌ی داقوق ده‌كه‌وێته‌ باشووری كه‌ركوك و 40 كیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ندی كه‌ركوكه‌وه‌ دووره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.