پۆلیسی نه‌ینه‌وا 10 تیرۆریستی داعشیان له شاری مووسڵ ده‌ستگیر كردووه‌و دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای ئه‌نباریش سزای له‌سێداره‌دانی بۆ چوار تیرۆریستی داعش ده‌ركرد.
پۆلیسی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه له میانی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا كه له گه‌ڕه‌كی ئیسلاح زراعی به‌شی راستی مووسڵ ئه‌نجامیانداوه، 10 تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیركردووه.
پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌شڵێ: ئه‌و تیرۆریستانه له لایه‌ن دادگاوه داواكراون به پێی مادده‌ی چوار له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دادگای تاوانه‌كان ئه‌نبار، پشتبه‌ستن به مادده‌ی چوار له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ چوار تیرۆریستی داعش ده‌ركردووه كه به‌شدارییان كردووه له هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كانی فه‌لـلوجه و رومادی.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.