Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 05:37

عه‌بادی: عامری و ئه‌سه‌دی مووچه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کار هێناوه‌

پێنج ملیار دیناریان له‌ مووچه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی گلداوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی رایده‌گه‌ێنێ،  عامری و ئه‌سه‌دی 5 ملیار دیناریان له‌ مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار هێناوه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌سرار میدیای عه‌ره‌بی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ یه‌ك هادی عامری، سه‌رۆكی لیستی فه‌تح و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی،گوته‌بێژی لیسته‌كه‌، پێنج ملیار دیناریان له‌ مووچه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی گلداوه‌ته‌وه‌و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاریان هێناوه‌.

نووسینگه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌شڵێت:  سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فشارێكی زۆری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسییه‌ دابخات، یانیش هه‌رهیچ نه‌بێ بۆ دوای به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوایبخات، به‌ڵام عه‌بادی سوور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی راستی رووداوه‌كه‌ ئاشكرا بكات.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.