Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 05:34

ته‌رمی سەدام حوسێن بەشێوەیەکی نهێنی گوازراوه‌ته‌وه‌

سەدام حوسێن لەساڵی 2006 لەسێدارە درا
کوردستان TV
100%


ماوه‌یه‌كه‌ دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆته‌وه‌، پێش دروستبوونی داعش و هێرشیان بۆ سەر ناوچەكانی عێراق سه‌رۆكی پێشووی عێراق، لەعوجەی نزیك تكریت گوازراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار، له‌مباره‌یه‌وه‌ سەرۆكی ئەنجوومەنی عەشایری پارێزگای سەڵاحەدین، زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

ئەمڕۆ چوار شەممە 25ی نیسانی 2018، خەمس جەبارە سەرۆكی ئەنجوومەنی عەشایری پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند: پێش ئەوەی داعش هێرش بكاتە سەر سەڵاحەدین، تەرمی سەدام حوسێن لەعۆجەو لەناو گۆڕەكەی خۆی بەشێوەیەكی نهێنی دەرهێنراو گوازرایەوە بۆ شوێنێكی نادیار.

سەرۆكی عەشایری پارێزگای سەڵاحەدین وتیشی: ئەو پرۆسەیە لەلایەن كەسوكاری نزیكی سەدام حوسێن ئەنجامدرا، كە تا ئێستا شوێنی ناشتنی دووەمی نەزانراوە.

جێگه‌ی باسه‌، سەدام حوسێن لەساڵی 2006 لەسێدارە درا، دواتر تەرمەكەی بەرەزامەندی حكومەتی عێراقی‌و لایەنی ئەمریكی رادەستی كەسوكاری كراو لەناوچەی عۆجە لە تكریت بەخاك سپێرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.