پۆسته‌ری یه‌كێك له كاندیده شیعه‌كانی عێراق، به شه‌قام و دارته‌له‌كانه‌وه هه‌ڵواسرا و، ئه‌و كاندیده له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانکردەوە، یاسر ناسر حه‌سه‌ن دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌مینداری حزبوڵڵای عێراقی وه‌ك پاڵێوراوی حزبه‌كه‌ی، خۆی له شاری ناسرییه‌ی سه‌ر به پارێزگای زیقار كاندید كردووه و، له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی نووسیوه دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده و سه‌رخه‌ری حیزبوڵڵا و نووری ئاسمان و زه‌وی.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ی سه‌ر پۆسته‌ره‌كه نووسراوه، ده‌نگ به كاندیدی خۆتان پێغه‌مبه‌ر و ئیمامی موجاهید یاسر ناسر حه‌سه‌ن ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ركرده‌ی ئومه‌ت بده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵواسرانی ئه‌و پۆسته‌ره به‌دارته‌ل و شه‌قامه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی، ئه‌و كاندیده‌یان ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.