رۆژنامه‌ی ئای بریتانی له راپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راپۆرتێكی بڵاویكردۆته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێ، به هۆی دابه‌شبوونی ده‌نگی شیعه‌كان پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا ده‌كه‌وێ.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: دابه‌ش بوونی ده‌نگه‌كانی شیعه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌بێته هۆكاری دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێران ده‌ست له كاروباری سیاسی عێراق وه‌ربدات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی شیعی له عێراق دڵخۆش نییه به كاروكرده‌وه‌كانی سیاسییه‌كان و راشیگه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی تاقی كراونه‌ته‌وه،پێویست ناكات جارێكی دیكه تاقی بكرێنه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.