Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:55

سبه‌ی بارانبارین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەکرێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژى هەینى 27-4-2018 هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەسۆى دەریایى سوورو دەریایی ناوەراست وە باران بارین دەبێت لەزۆربەى ناوچەکان وە هەندێ کات لێزمەبارن دەبێت .

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بارانه‌كه‌ هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سنوورى گەرمیان و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەکرێت لەناوچەکەدا وەئەم کاریگەریەش تاوەکو رۆژى یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.