Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 05:52

تائێستا زیاتر لە 100 چاودێری نێودەوڵەتی خۆیان تۆمار کردووە

چاودێرانی نێودەوڵەتی له‌كاتى هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماده‌ده‌بن
کوردستان TV
100%

كۆمسیارێك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنی مانگی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە 100 چاودێری نێودەوڵەتی ئامادە دەبن.

حازم ردینی ئەندامی كۆمسیۆنەكە رایگەیاند" لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكاندا پشت بە چاودێری نێودەوڵەتی دەبەستین، لە ناوخۆدا چەندین چاودێر لە باڵوێزخانەكانی وڵاتانی بیانیدا، لەگەڵ ڕێكخراوە مرۆییەكان چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكەن".

ردینی بۆ ئاژانسی هەواڵی (سپۆتنیك) گوتی" بەردەوامن لە ڕاكێشانی چاودێرانی نێودەوڵەتی تا بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا بكەن، تا ئێستاش زیاتر لە 100 چاودێری نێودەوڵەتی تۆمار كراون.

گوتیشی" لە دەرەوەی عێراقیشدا چاودێرانی نێودەوڵەتی دەتوانن بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا بكەن، كه‌ له‌ رۆژی 12ی ئایاری داهاتوو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.