Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 05:38

شێخ مەزاحم حویت: عه‌بادى هەوڵی فیتنەگێڕی و ئاژاوەی تایفی دەدات

عەشایەرە عەرەبه‌كانى نه‌ینه‌وا رەخنە لە سەردانەكەی عەبادی بۆ سلێمانی و هەولێر ده‌گرن
کوردستان TV
100%

گوتەبێژى عەشایەرەكانی عەرەبى نینه‌وا رەخنەی لە سەردانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سلێمانی و هەولێر گرت و گوتی" عه‌بادى هەوڵی فیتنەگێڕی دەدات و ئاژاوەی تایفی دەنێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شێخ مەزاحم حویت گوتەبێژی عەشایەرەكانی عەرەبى نه‌ینه‌وا رایگەیاند، كە ئەوان پێشوازی لە سەردانەكەی عەبادی بۆ كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ناكەن.

گوتیشی "ئێمەی عەرەب هاوپشتی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدانی پێشمەرگە رادەگەیەنین، كە رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش و میلیشیاكانی حەشدی شیعی بەسەركردایەتی عەبادی بوونەوە و خۆیان لەم پێناوەدا فیدا كردووه‌.

هەروەها پرۆتستۆی سەردانەكەی عەبادی كرد و رایگەیاند بۆ نانەوەی فیتنەی ئیتنی و تایفی ئەم سەردانەی كردووە، ئەو یەكەم كەسیش بوو فیتنەی لەنێوان شیعە و كورد نایەوە، كاتێ هێرشی كردە سەر كوردستان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.