Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:26

دیزاینه‌ری کورد " سونیا بێتووشی " له‌ هه‌ولێره‌

له‌ ساڵی 2016 وه‌ك شاجوانی ئێران هه‌ڵبژێردرا
کوردستان TV
100%


به‌ مه‌به‌ستی سازكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تازه‌ له‌ بواری دیزایندا ، خانمه‌ دیزاینه‌ری كورد و شاجوانی 2016 ی ئێران  " سۆنیا بێتووشی " سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و سوپرایزێكیش ئاشكرا ده‌كات .

بێتووشی ئاشكرایده‌كات له‌ ئێستادا ئه‌و له‌ هه‌ولێره‌ و له‌ رۆژانی داهاتوودا گه‌ره‌ترین پرۆژه‌ی خۆی ئاشكراده‌كات ، وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌ باشی ئه‌نجامه‌كه‌ی بپێكێت ماوه‌یه‌كی باش له‌ هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه‌ و دواتر ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئیسته‌نیۆل .

سۆنیا بێتوشی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری دیزاین له‌ بواری جلوبه‌رگ كردووه‌ و خاوه‌نی براندێكی تایبه‌ته‌ به‌ خۆی و له‌ ساڵی 2016 وه‌ك شاجوانی ئێران هه‌ڵبژێردرا .

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.