به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته كۆریاى باشوور و له‌لایه‌ن مون جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور پێشوازى لێكرا.
سه‌ردانى سه‌رۆكى كۆریاى باكوور بۆ كۆریاى باشوور به سه‌ردانێكى مێژوویى داده‌نرێت، كیم جۆنك ئون ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رۆكى كۆریاى باكوور له‌وه‌ته‌ى كۆتایى جه‌نگى هه‌ردوو كۆریا له ساڵى 1953ـه‌وه سه‌ردانى كۆریاى باشوورى دراوسێى بكات.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ـى نیسانى 2018، كیم جۆنك ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور دواى سه‌ردانى بۆ كۆریاى باشوور، له‌گه‌ل مون جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور كۆبوویه‌وه، له هێڵى سوورى وڵاته‌كه‌ى بۆ ناو خاكى كۆریاى باشوور و هاوكات به گه‌رمى له‌لایه‌ن مون جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور پیشوازى لێكرا و شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى یاوه‌رى كیم جۆن ئون ده‌كه‌ن.
كیم جۆنگ له دواى په‌ڕینه‌وه‌ى هێڵى سوورى سه‌ربازى نێوان هه‌ردوو وڵات كه دوورگه‌كه دابه‌ش ده‌كات وتى " ئه‌مه خاڵى ده‌ستپێكردن" بوو بۆ ئاشتى، له كاتێكدا ته‌نها چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا گوتارى جه‌نگاوه‌رى له لایه‌ن كۆریاى باكووره ده‌بیسترا.
سه‌رۆكى كۆریاى باكوور له به‌رامبه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئابووریه‌كى به‌هێز بۆ پیۆنگ یانگ، ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى بۆ داماڵینى چه‌كى ناوه‌كى و موشه‌كى بالیستیكى نیسشانداوه ئه‌م دانیشتانه‌ش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دان.
ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.