Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:26

ئیسرائیل .. به‌هۆی لافاوی له‌ناکاو 9 که‌س خنکان

به‌ مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنانی شاخه‌وانی سه‌ردانی ناوچه‌ی نزیك ده‌ریای مردوویان كردبوو
ئیسرائیل .. به‌هۆی لافاوی له‌ناكاو 9 كه‌س خنكان
کوردستان TV
100%

به‌هۆی رووداوی سروشتی لافاوی له‌ناكاو له‌ وڵاتی ئیسرائیل نۆ كه‌س خنكان. 

ئه‌م نۆ كه‌سه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ گروپێكی 25 كه‌سی بوون كه‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنانی شاخه‌وانی سه‌ردانی ناوچه‌ی نزیك ده‌ریای مردوویان كردبوو و تووشی ئه‌م رووداوه‌ سروشتیه‌ هاتوون. 

ئه‌مه‌و به‌هۆی رووداوی لافاوه‌كه‌وه‌ نۆ كه‌س له‌وان خۆیان پێ ده‌رباز نه‌كراوه‌ و خنكاون و هاوكات یه‌كێكی دیكه‌ كه‌ ئافره‌ته‌ تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره‌ و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. 

به‌ڵام 15 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سه‌ر به‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری و سوپای ئیسرائیل رزگار كراون.  

دیاره‌ ته‌رمی نۆ كه‌سه‌كه‌ خنكاوه‌كه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا گه‌ڕان به‌ شوێن كه‌سی ده‌یه‌م كه‌ ئافرته به‌رده‌وامه‌ و گومان ده‌كرێت به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ خنكابێت. 

دیاره‌ ئه‌م گروپه‌ 25 كه‌سیه‌ بۆ په‌یوه‌ست بوونیان به‌ سوپای ئیسرائیل وه‌ك خۆ ئاماده‌كردن و ڕاهێنان چوونه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

پێشتریش كه‌شناسی ئیسرائیل هۆشیاری بڵاوكردبووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری باران بارین و هه‌ڵسانی لافای له‌ناكاو له‌ هه‌نێك ناوچه‌ی ئیسرائیل هه‌یه‌، هاوكات لافاو به‌شێكی به‌رچاو له‌ بیابانی یه‌هودیه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ .

هه‌ر به‌ بۆنه‌ی ئه‌م رووداوه‌وه‌ ریۆڤین رێڤڵین سه‌رۆك كۆمار و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشی خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان كرد. 
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.