Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:43

کیم جۆنگ بۆ مون جاى: ببوره‌ که‌ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌که‌کانمان به‌یانیانه‌کی زوو له‌ خه‌وی کردووی

سه‌رۆكى هه‌ردوو وڵاتى كۆریاى باكوور و كۆریاى باشوور ڕیككه‌وتن
كیم جۆنگ بۆ مون جاى: ببوره‌ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كانمان به‌یانیانه‌كی زوو له‌ خه‌وی كردووی
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ـى نیسانى 2018، سه‌رۆكى كۆریاى باكوور كیم جۆنگ ئون و له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى مون جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور ڕیكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد له‌سه‌ر ڕازیبوونى هه‌ردوولا بۆ كاركردن له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ى كۆریا .

كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور له‌گه‌ل  مون جاى ئین سرۆكى كۆریاى باشوور له‌ یه‌كه‌م لوتكه‌ى كۆبوونه‌وه‌یان كه‌ زیاتر له‌ 10 ساڵێك ده‌بێت نێوانى هه‌ردوو وڵاتى كۆریا باش نه‌بوو، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌دواى ڕێككه‌وتنێكى "یه‌كجاره‌كى" و "پته‌و" بۆ دامه‌زراندنی ئاشتى له‌سه‌ر نیمچه‌ دوورگه‌ى كۆریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن .

ڕیككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو كۆریا به‌ڵێنى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌ربازى له‌خۆ گرتووه‌ و كردارى دوژمنكارى دژى یه‌كتر بوه‌ستێنن و هه‌روه‌ها گۆڕانی سنووره‌ قایم كراوه‌كه‌ى نێوانى هه‌ردوو كۆریا بۆ "ناوچه‌یه‌كى ئاشتى" ئامانجى هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌یه‌ .

كیم جۆنگ و مون جاى ئین ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ به‌دواى گفتوگۆیه‌كى جدى دا بگه‌ڕێن له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه‌، له‌نێوانیاندا وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا .
 
دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌م به‌یانیه‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكى كۆریا، سه‌ركرده‌كان دارێكیان ڕواند و په‌رده‌یان له‌سه‌ر په‌یكه‌رێك لابرد كه‌ له‌سه‌ریدا نووسرابوو " ڕوواندنى ئاشتى و بوژانه‌وه‌".

جێی ئاماژه‌یه‌ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریا له‌ دواى په‌ڕینه‌وه‌ى هێڵى سوورى سه‌ربازى نێوان هه‌ردوو وڵات كه‌ دوورگه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كات وتى: ئه‌مه‌ خاڵى ده‌ستپێكردن بوو بۆ ئاشتى، له‌ كاتێكدا ته‌نها چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستا گوتارى جه‌نگاوه‌رى له‌ لایه‌ن كۆریاى باكووره‌ ده‌بیسترا. 

سه‌رۆكى كۆریاى باكوور له‌ به‌رامبه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئابووریه‌كى به‌هێز بۆ پیۆنگ یانگ، ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى بۆ داماڵینى چه‌كى ناوه‌كى و موشه‌كى بالستیكى نیشانداوه‌ ئه‌م دانیشتانه‌ش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دان .

كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌ هێلى ده‌ستپێكردنین بۆ نووسینه‌وه‌ى مێژوویه‌كى نوێى ئاشتى و بوژانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها كیم جۆنگ به‌ مون جای راگه‌یاندووه‌: من هاتوومه‌ته‌ ئێره‌ بۆ  كۆتایی هێنان به‌ مێژووی دژایه‌تی نێوانمان .

هاوكات كیم جۆنك ئون ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكى كۆریاى باكوور له‌وه‌ته‌ى كۆتایى جه‌نگى هه‌ردوو كۆریا له‌ ساڵى (1950-1953)ـه‌وه‌ سه‌ردانى كۆریاى باشوورى دراوسێى بكات، ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى كۆریاى باكوور بۆ كۆریاى باشوور به‌ سه‌ردانێكى مێژوویى داده‌نرێت . 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.