ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ كه دوێنێ هه‌ینی شاری به‌غدا و زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقی گرته‌وه لافاو له شه‌قامه‌كانی ئه‌و ناوچانه دروست بوو و به رێگه‌ی هاتوچۆ په‌كی كه‌وت وپێشبینیش ده‌كرێت له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ره‌وشی كه‌شوهه‌وا ئاسایی ببێته‌وه.
عه‌لی عه‌بدولخالق ، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری له ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقرایگه‌یاند دوێنێ هه‌ینی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی كه له ده‌ریایی ناوه‌ڕاست و ده‌ریایی سوور رووی له ناوچه‌كه كردووه و به هۆیه‌وه باران بارینی به‌خوڕ و تونده با كه خێراییه‌كه‌ی 35 میل بوو له چركه‌یه‌كدا شاری به‌غدا و زۆربه‌ی پارێزگاكانی گرته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: رێژه‌ی باران بارین له ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكاندا گه‌یشتووه‌ته، 50 ملیمه‌تر كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پردی بچووك له ناحیه‌ی به‌غدادی له پارێزگای ئه‌نبار رووخاون.
هاوكات له شاری به‌غداش، به هۆی باران باراینه‌كه‌ی دوێنێ لافاو له شه‌قامه‌كان دروست بووه و ژماره‌یه‌ك له خانووه‌كانی شاره‌كه به تایبه‌تیش گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه زیانیان پێگه‌یشت.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری له ده‌سته‌ی كه‌شناسی پێشبینی كرد كه ره‌وشی كه‌شوهه‌وا له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاسایی ببێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.