Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:32

رێبه‌رانی هه‌ردوو کۆریا رێککه‌وتن له‌سه‌ر داماڵینی چه‌کی ئه‌تۆمیی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی کۆریا

هه‌ردوو وڵات ده‌بێ هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ تا رابردووی پڕ كاره‌ساتی نێوانیان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌
رێبه‌رانی هه‌ردوو كۆریا رێككه‌وتن له‌سه‌ر داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا
کوردستان TV
100%

رێبه‌رانی هه‌ردوو كۆریای باكوور و باشوور رۆژی هه‌ینی له‌كاتی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا بكه‌ن به‌ شوێنێكی داماڵراو له‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی و هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌ن بۆ دامه‌زراندنی ئاشتیی و ئارامییه‌كی ریشه‌دار و پته‌و له‌ نێوان وڵاته‌كانی خۆیان.

كیم جونگ ئین و مون جای ئین رێبه‌رانی كۆریای باكوور و باشوور ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد كه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا یان سه‌رۆك كۆماری چین بكه‌ن تا رایبگه‌یه‌نن كه‌ جه‌نگی نێوان هه‌ردووك وڵات كۆتایی پێهاتووه‌ و به‌نیازن ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی رابگه‌یه‌نن.

كیم جونگ ئین له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا وتی كه‌ هه‌ردوو وڵات ده‌بێ هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ تا رابردووی پڕ كاره‌ساتی نێوانیان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.