ئه‌ستێره‌ى پێشووى ئه‌رژه‌نتینى مارادۆنا دوای ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیماراتدا ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى فجیرهى ئیماراتى پێدرا ، له‌پێناو سود بینین له‌تواناكانى ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه كارگێرى یانه ئیماراتیهكه ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌یان خسته به‌رده‌م مارادۆنا به‌ئامانجى یانه‌كه له‌پله‌ى یه‌كه‌وه بپه‌ڕێنێته‌وه بۆ خولى پله نایاب ، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامه‌كانى له‌یاریه‌كانى خولدا یانه‌كه نه‌یتوانى ڕێژه‌یه‌كى باش خاڵ كۆبكاته‌وه تا بپه‌ڕێته‌وه خولى پله‌نایاب ، یانه‌كه به‌فه‌رمى لهپلهیهكدا مایه‌وه و ئامانجه‌كه‌ى نه‌هاته‌دى ، بۆیه لهبڕیارێكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه ئیماراتیهكه مارادۆنا له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى فیجرهى ئیماراتى دورخرایه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.