Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:52

پۆلیسی یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا گورزێکی به‌هێزی له‌ چه‌ندین بنکه‌ی سایبه‌ریی داعش وه‌شاند

گورزێكی به‌هێزی سایبه‌ریمان له‌و بنكه‌ ئینته‌رنێتییانه‌ی داعش وه‌شاند
پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا گورزێكی به‌هێزی له‌ چه‌ندین بنكه‌ی سایبه‌ریی داعش وه‌شاند
کوردستان TV
100%

یۆرۆپۆل پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ هێرشێكی سایبه‌ریی به‌هێزی كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ هه‌واڵییه‌كانی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و به‌م هۆیه‌وه‌ توانای ئۆرگاكانه‌كانی راگه‌یاندنی داعشی به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

رۆب ڤینرایت سه‌رۆكی یۆرۆپۆل كه‌ شاره‌زای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانكارییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ گورزێكی به‌هێزی سایبه‌ریمان له‌و بنكه‌ ئینته‌رنێتییانه‌ی داعش وه‌شاند كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌م گروپه‌ ده‌كرد و گه‌نجانی ئێمه‌یان بۆلای خۆیان راده‌كێشا.

رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌ ئه‌ستۆی داواكاری گشتیی به‌لژیكا بوو، كه‌ تیایدا پۆلیسی ئه‌وڕوپا چه‌ندین سێرڤه‌ری ئه‌م گروپه‌ تیرۆریستییه‌ی له‌ وڵاتانی هۆڵه‌ندا و كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا خسته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌و كه‌ره‌سته‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتانی به‌لژیكا و فه‌ڕه‌نسا و رۆمانیا جێگیر كرابوون، كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا گرت.

له‌م هێرشه‌ سایبه‌رییه‌دا ماڵپه‌ڕی " ئه‌عماق " و رادیۆی ئینته‌رنێتیی " ئه‌لبه‌یان " و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی " نه‌شیر " كرانه‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.