ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیسى هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نیه له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دواو ڕایگه‌یاند : كۆمسیۆن شه‌فاف نیه له‌به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌كانیان بۆیه ڕه‌خنه‌مان لێیان هه‌یه و هیوادارین بێ لایه‌نانه كاره‌كان ئه‌نجام بدرێت.
وهناوبراو ڕاشیگه‌یاند : ئه‌وه‌ى له‌و هه‌ڵبژاردنه تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌یه ، پشت به‌ستنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بهمانگى ده‌ستكرد بۆ هه‌ڵبژاردن ، گومانمان له‌سه‌رى هه‌یه ،چونكه به‌ڕێوه‌بردنى مانگه ده‌ستكرده‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانى ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت ، بۆیه ئه‌گه‌رى زۆره ده‌ست وهردانى ده‌ره‌كى هه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆیهشهفافیهتى تێدانیه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌دروستى و پاكى به‌ڕێوه‌ناچێت .
له‌باره‌ى ساخته‌كارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌كۆمسیۆن تێیدا باڵاده‌ست و بڕیار به‌ده‌ستن ، عه‌لاوى ڕایگه‌یاند به‌ڵێ هه‌ڵبژاردنه‌كه بێ ساخته‌كارى نابێت وهبهڕێژهیهكى زۆریش ساخته‌كاریه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بهپاكى ئه‌نجام نادرێت
ڕۆژى 12 - 5 -2018 هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت تێیدا كاندیدان له‌لایه‌نه سیاسی و قه‌واره‌كان ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن له‌به‌ده‌ست هێنانى كورسیه‌كانى نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.