توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه كه به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ی تا ئێستا بڕوامان وایه تووشی شێرپه‌نجه‌مان ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌ن و به شێوه‌ی زانستیی نه‌سه‌لمێنراون و له‌ناویشیاندا خواردنه‌وی ئاو له بتڵی پلاستیك و قه‌ڵه‌ویی و گه‌رمكردنه‌وه‌ی خواردن له ئامێری مایكرۆیۆ.
به‌ڵام توێژه‌رانی بواره‌كه ده‌ڵێن: به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و هۆكارانه كه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكه‌وه ده‌بیسرێن به‌ڕاستیی ئه‌گه‌ری هه‌یه ببن به هۆكاری تووشبوون به شێرپه‌نجه، كه له‌ناویاندا جگه‌ركێشیان و زۆر راوه‌ستان له ژێر تیشكی خۆر له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانن.
توێژه‌رانی زانكۆی كۆلجی له‌نده‌ن ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه %40ـی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كه بوونه به هه‌ڵه بڕوایان وابووه كه دڵڕاوكێ ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه و ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و بڕوا هه‌ڵانه‌ی كه به شێوه‌ی زانستیی نه‌سه‌لمێنراوه.
دكتۆر ساموێل سمیس له زانكۆی لیدزی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: جێگه‌ی نیگه‌رانییه كه ده‌بینین خه‌ڵكی بڕوایان به هه‌ندێك هۆكاری نازانستی له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه و له‌وانه‌یه هۆكاری ئه‌مه شێوزای هه‌ڵه‌ی ئه‌وان بێت له به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی درووست و پێویسته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌بن به سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ده‌ستخستنی زانیاریی له‌مچه‌شنه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.