Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 21:29

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بریار و راسپارده‌یه‌کى نوێی راگه‌یاند

له‌ناوه‌ڕۆك زانیاری زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 28/4/2018 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ڕێوه‌برد ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ ده‌ركراون كه‌گرنگترینه‌كان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن 

1- له‌ یارى نێوان (هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن) و (شێروانه‌ ـ ئارارات) له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌ لایه‌ن ئه‌م ناوبژیوانان و یاریده‌ده‌رانى خواره‌وه‌، له‌ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كان و هه‌ژماركردنى گۆڵى گوماناوى بۆ یانه‌ى هه‌ندرێن و هه‌ژمارنه‌كردنى لێدانى سزایه‌كى دروست بۆ یانه‌ى ئارارات، بریاردرا به‌ راگرتنیان بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ له‌ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كان:
• ئومێد مسته‌فا ـ ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست له‌ یارى نێوان شێروانه‌ و ئارارات.
• وه‌رزێر عه‌لى ـ ناوبژیوانى یاریده‌ده‌ر له‌ یارى نێوان شێروانه‌ و ئارارات.
• عیسام خیرالله ـ یاریده‌ده‌رى ناوبژیوان له‌ یارى نێوان هه‌ولێر و هه‌ندرێن.

2- به‌ هۆى ئاماده‌نه‌بوونى یانه‌ى شه‌هیدان له‌ یارى له‌گه‌ڵ یانه‌ى سه‌یدسادق بۆ ته‌واوكردنى یارییه‌كه‌یان به‌ بێ پاساو له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، ئه‌مه‌یش بووه‌ته‌ هۆكارى گۆرینى ئه‌نجامى یارییه‌كان و دروستكردنى كێشه‌ و گرفت بۆ یانه‌كان و یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و ده‌رچوون له‌ رێنماییه‌كان بریاردرا به‌:
• دابه‌زینى یانه‌ى شه‌هیدان بۆ خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان.
• سرینه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانى یانه‌ى شه‌هیدان له‌ قۆناغى دووه‌مى خولى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، وه‌رزى 2017/2018.
• یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له‌ وه‌رزى 2018/2019 به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى شه‌هیدان ناكات تا ته‌واوى كێشه‌كانى جه‌ماوه‌ر و ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كات.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى شه‌هیدان به‌ بڕى 2000000 دوو ملیۆن دینار.
° سەرجەم یاریزانانی یانەی شەهیدان ئازادن بۆ هەر یانەکی کوردستان یاری دەکەن، بە بێ وەرگرتنی رەزامەندی و مافی دەستبەرداربوون لە یانەی شەهیدان.

3- بانگهێشتى یاریزانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر (رێبوار ئه‌بوبه‌كر) ژماره‌ 32 بۆ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 30/4/2018 كاتژمێر 6:00 ـى ئێواره‌.

4- راگرتنى یارییه‌كانى گرووپى دووه‌م و سێیه‌مى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌.

5- ئاگادارى یانه‌ى شه‌قڵاوه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كۆنترۆڵ كردنى جه‌ماوه‌رى یانه‌كه‌یان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سزاى توند ده‌درێن.

6- له‌ یارى نێوان ئارارات و نه‌ورۆز له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى ده‌كردنى له‌ یارییه‌كه‌ و جوێندان له‌ لایه‌ن راهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى نه‌ورۆز (مه‌ریوان محه‌ممه‌د) بریاردرا به‌ راگرتن و یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى له‌ یارى داهاتوو و غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

7- ئاگادارى یانه‌ى سه‌یدسادق ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ سزاكه‌یان (غه‌رامه‌) ـى یانه‌كه‌یان پێویسته‌ پێش یاری داهاتوویان له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان راده‌ستى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن، كه‌ بڕه‌كه‌ى 1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناره‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام نادرێت.

8- به‌ هۆى ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى و هه‌ره‌شه‌كردن له‌ ناوبژیوانانى كوردستان بۆ چه‌ند جارێك، به‌ تایبه‌ت له‌ یارى نێوان شێروانه‌ و ئارارات، له‌ لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رى یانه‌ ئارارات (هێدى عه‌زیز)، بریاردرا به‌ لێساندنه‌وه‌ى باجى تایبه‌تى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى له‌ یارییه‌كانى داهاتوو.

9- به‌ هۆى ده‌ركردن و نانه‌وه‌ى كێشه‌ و گرفت له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى هه‌ولێر (محه‌ممه‌د محه‌مه‌دئه‌مین) و یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ندرێن (وریا سه‌باح) له‌ یارى نێوان هه‌ولێر و هه‌ندرێن و له‌ خولى نایابى كوردستان، بریاردرا به‌:
• یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌یان له‌ یارى داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنى هه‌ریه‌كێكیان به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

10- سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كان ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ركه‌كه‌ى ئاماده‌ نه‌بێت، له‌ سه‌رپه‌رشتیارى یارى دوور ده‌خرێته‌وه‌.

11- پێویسته‌ له‌سه‌ر یانه‌ى شه‌هیدان یاریگه‌ى وارماوه‌ چاك بكاته‌وه‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.