عەبادی و تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی، بە شار و شارۆچکە جیاجیاکانی عێراق دەگەڕێت، موڵكی گشتی به‌كاردێنێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی بەشێك لە پێكھاتەكان.
بەڵام لە گەرمەی سەرقاڵبوونی عەبادی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانییەوە، بە پێشێلکارییەکانی خودی عەبادی ورووژێنرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا، دەسەڵاتی خۆی وەکو سەرۆکوەزیران بەکارهێناوە و ئامرازی گواستنەوەی دەوڵەتی لە فڕۆکە و ئامرازەکانی دیکە بەکارهێناوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركووك رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ شه‌ممه عەبادی سه‌رۆكی لیستی نه‌سر گه‌یشته شاری كه‌ركووك، هێزه‌كانی دژه تیرۆر و پۆلیسی فیدڕاڵی بڵاوەییان پێكراوە و رێوشوێنی ئەمنی تووندیان لە شارەكە گرتووەتەبەر.
مەبەستی سەردانی عه‌بادی بۆ كەركووك، بانگه‌شه كردنە بۆ لیسته‌كه‌ی و بڕیاریشە لە كەركووكیش وەك شارەكانی دیكە رێوڕەسمێك بۆ ناساندنی كاندیدەكانی لیستەكەی عەبادی بەڕێوەبچێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانی حه‌ویجه‌ش ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌وێش ده‌نگ كۆبكاته‌وه.
لەکاتێکدا پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2013، یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەرکرد، تێیدا لە بڕگەی ژمارە 27 بەڕاشکاوی دەڵێت: نابێت کارمەندانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، دەسەڵاتی پۆستەکانیان یان سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت یان ئامراز و ئامێرەکانی دەوڵەت بە سوودی خۆی یان هەر کاندیدێکی دیکە بەکاربهێنن.
بریاره 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌بچێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان، بۆ یه‌كه‌مجار سەردانی شاری كه‌ركووكی کرد.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و برینداروون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.