ماڵپەڕی "ئەلعەرەبی جەدید"، بلاوى كردهوه كه چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگا بە بانگەشەی هیچ کاندیدو لیستێک لە دەرەوەی هاوپەیمانییەکەی خۆیان، لە پارێزگای دیالە و ناوچهكانى تر نادهن و بانگەشەکردن لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگاى دیاله لە لیستە جیاوازەکان بە هاوپەیمانییەکەی حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراقیشەوە، قەدەغە کردووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەلیم جبوریی سەرۆکی پەرلەمان بەهۆی رێگریی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە نەیتوانیوە ئاهەنگێک بۆ بانگەشەکردن بۆ لیستەکەی خۆى لە پارێزگاى دیالە ساز بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.