Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 21:47

سێ یانه‌ ڕکابه‌رى ده‌که‌ن له‌سه‌ر نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى تورکیا

ته‌نیا سێ گه‌ڕ ماوه‌ له‌یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول
کوردستان TV
100%

یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى توركیا به‌رده‌وامى هه‌یه‌ ، تا ئێستا ڕكابه‌ریه‌كى باش هه‌یه‌ له‌نێوان یانه‌كانى به‌شداربووى خول ، تایبه‌ت هه‌ر سێ یانه‌ له‌پله‌كانى پێشه‌وه‌ ،  گاڵاته‌ سه‌راى ، بشكتاش ، ئیسته‌نبۆل ، له‌ڕكابه‌رى به‌هێز دان له‌خاڵ كۆكردنه‌وه‌ له‌یاریه‌كان له‌پێناو هه‌نگاو نان به‌ره‌و پاڵه‌وانى بوونیان له‌م وه‌رزه‌ى خولى تۆپى پێى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى توركیا . 
گاڵاته‌ سه‌راى له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندىبه‌ 63 خاڵ ، بشكتاش له‌پله‌ى دووه‌مه‌ به‌ 62 خاڵ ،  ئیسته‌نبۆل له‌پله‌ى سێیمه‌ به‌ 62 خاڵ ، به‌شكتاش به‌جیاوازى گۆل له‌پێشه‌یه‌تى گه‌رنا هه‌ردوو یانه‌ خاڵه‌كانیان وه‌ك یه‌كه‌ .

یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ی خول درێژه‌ى هه‌یه‌ سێ گه‌ڕ ماوه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ، قۆناغێكى دیكه‌ له‌ڕكابه‌رى له‌نێوان یانه‌كاندا تایبه‌ت ئه‌و سێ یانه‌یه‌ى له‌پله‌ى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندین ده‌بیندرێت له‌یاریه‌كانى داهاتوو له‌پێناو پاڵه‌وانى بوون له‌م وه‌رزه‌ى خولدا

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.