جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق پێی وایه نقومبونی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌یه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ره‌خنه‌ی توندی گرت و رایگه‌یاند: نقومبونی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه به باراناو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی دووباره هه‌یه و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش هۆكاره‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیارییه‌ت.
عه‌لاوی رایگه‌یاندوه: سه‌دان ملیار دۆلار به هه‌ده‌ر ده‌درێت، كه‌چی داواكارییه ساكاره‌كانی هاوڵاتیان جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌وه‌تا هه‌موو ساڵێك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و پارێزگاكان به باراناو نقوم ده‌بن و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ نه‌بونی پلان و بونی گه‌نده‌ڵی.
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووی بارینی باران، لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌غدا و زۆربه‌ی پارێزگاكان دروستبوو، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاو له چه‌ند شه‌قام و ناوچه‌یه‌كدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.