Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:34

سه‌در هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر قه‌یس خه‌زعه‌لى رێبه‌رى میلیشیاکانى ئه‌هلى حه‌ق

خه‌زعه‌لى: ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى سه‌در پشگیرى ده‌كات پله‌ى چواره‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ نووسراوێكى موقته‌دا سه‌در كه‌ له‌ میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سه‌در هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر قه‌یس خه‌زعه‌لى رێبه‌رى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق، كه‌ پێشتر گوتبووى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى سه‌در پشگیرى ده‌كات پله‌ى چواره‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له‌ نووسراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت" من سه‌یرى هه‌ندێك له‌و ڤیدیۆیانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنن ناوى حه‌شد و جیهادى دژى داعش ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ، به‌ تایبه‌تى زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ داخه‌وه‌ مێژوویه‌كى شه‌ڕه‌فمه‌ندیان نییه‌ و به‌ میلیشیا بێ ئابڕووه‌كان ناوده‌بات.

KTV

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.