Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:15

یه‌که‌مجاره‌ تیپێکی گه‌وره‌ی هونه‌ریی ئه‌ڵمانی ده‌چێته‌ سعودیه‌

3 كۆنسێرتی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%


له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و كارو چالاكییه‌ هونه‌رییانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌ ئه‌نجامده‌درێن ، بریار ایه‌ ئۆركسترایه‌كی ئه‌ڵمانی بێته‌ ئه‌م وڵاته‌ و 3 كۆنسێرتی گه‌وره‌ ئه‌نجامبدات .

ده‌سته‌ی گشتی رۆشنبیری سعودیه‌ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌و ئۆركسترایه‌ی ئه‌وان ده‌ستنیشانیان كردووه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئۆركستراكانی گه‌وره‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ ژێر ناوی " كولنر " كه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و جیهان ناوبانگێگی زۆری هه‌یه‌ .

ده‌نگوباسی هاتنی ئه‌و ئۆركسترا ئه‌ڵمانییه‌ بۆ وڵاتی سعودیه‌ ، بووه‌ به‌ به‌شێك له‌سه‌ر دێری رۆژنامه‌ هونه‌رییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ .

جێی باسه‌ ، له‌م  كاته‌ی  ( محه‌مه‌دی كوری سه‌لمان ) بووه‌ به‌ شازاده‌ی وڵاتی سعودیه‌ ، ئه‌م وڵاته‌ كرانه‌وه‌یه‌كی باشی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ و ئه‌نجامدانی ئه‌و زنجیره‌ كۆنسێرتانه‌ش له‌ پایته‌ختی سعودیه‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.