له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى خولى ئیتالیا ، ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه ، رۆما له‌یاری ئه‌م گه‌ڕه‌ى له‌خوله‌كه میواندارى ڤیرۆناى كرد ، ڕۆما توانى به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره براوه بێت به‌سه‌ر یانه‌ى میوان كاتێك یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى چوارگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك .
به‌براوه‌بوون به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره له‌یاری ئه‌م گه‌ڕه‌ى له‌خولى ئیتاڵیا ، ڕۆما خۆی باشتر ئاماده‌كرد بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ،كه‌چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو میواندارى لێڤه‌رپول ده‌كات له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا ، كاتێك له‌یاری چوون دووچارى شكست هات به‌ئه‌نجامى پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل .
وه‌ڕۆما به‌و ئامانجه یاری ده‌كات كه‌بتوانێ قه‌ره‌بووى یاری چوون بكاته‌وه له‌پێناو گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی ، لێڤه‌رپول هاوشێوه‌ى یاری چوون ده‌یه‌وێت له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش سود له‌تواناكانى ئه‌ستێره‌كانى وه‌رگرێت له‌پێناو براوه‌بوون و گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی ده‌جه‌نگێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.