Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:44

به‌ ڤیدیۆ .. به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ پردێکی ناوچه‌یه‌ک رووخا

ده‌بێته‌ هۆی داخستنی چه‌ند رێگایه‌ك و كه‌وتنه‌وه‌ی لافاو
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و شوپۆڵه‌ باران بارینه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه‌،زه‌ره‌رو زیان به‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌وتووه‌و له‌ چه‌ند شوێنێكیش لافاو هه‌ڵساوه‌.

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیش كه‌ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی بارانی زۆره‌وه‌ پردی غه‌زیل له‌ ناوچه‌ی مه‌شهه‌دی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌غدادی له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌رووخێ و شه‌قامه‌كه‌ ده‌بێت به‌دووبه‌شه‌وه‌.

هاوكات ئه‌و شه‌پۆڵه‌ باران بارینه‌ ده‌بێته‌ هۆی داخستنی چه‌ند رێگایه‌ك و كه‌وتنه‌وه‌ی لافاو له‌ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.