Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 09:48

خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی و نامه‌ناردنی تێلیگرام وه‌ستا

داوای لێده‌كرا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی بداته‌ مۆسكۆ
کوردستان TV
100%

به‌رنامه‌ی تێلیگرام  یه‌كێكه‌ له‌ به‌رنامه‌ جیهانییه‌كانی هاوشێوه‌ی فه‌یسبووك و ئینستاگرام و واتسئه‌پ و به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن نامه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆ بۆ یه‌ك بنێرن ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ خزمه‌تگوزاری تێلیگرام له‌ كاركردن وه‌ستاوه‌ و هاوكات ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌شی ناكرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ به‌رنامه‌ی تێلیگرام له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ توشی كێشه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیا و داوای لێده‌كرا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی بداته‌ مۆسكۆ، دوای ماوه‌یه‌ك تێلیگرام به‌وه‌ ڕازی بوو، به‌ڵام هێشتا به‌وه‌ رازی نه‌بووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م نامه‌كانی به‌كاهێنه‌رانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ڕوسیاوه‌ چاودێری بكرێت.

پێشتریش ئاژانسی سپوتنیك بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دانیشتنێكی نیو كاتژمێریدا كه‌ پارێزه‌ری تێلیگرامیش ئاماده‌ی نه‌بووه‌، بریاردراوه‌ به‌رنامه‌ی تێلیگرام دابخرێت تا ئه‌و كاته‌ی پاسۆردی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ و كۆمپانیاكه‌ ده‌درێته‌ ده‌ست حكومه‌تی ڕوسیا

سه‌رچاوه‌ /ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.