Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:39

ماوه‌ی دانه‌وه‌ی پێشینه‌ی 3 ملیۆن دیناره‌که‌ی خانه‌نشینان ئاشکرا کرا

ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ بێ كه‌فیل سوودمه‌ندبن له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌
کوردستان TV
100%

بانكی رافیدده‌ین ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی دانه‌وه‌ی پێشینه‌ی 3 ملیۆن دیناره‌كه‌ی خانه‌نیشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌گاته‌ 40 مانگ.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ینی عێراق رایگه‌یاند: ماوه‌ی دانه‌وه‌ی پێشینه‌ی 3 ملیۆن دیناره‌كه‌ی خانه‌نیشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌ست نیشانكراوه‌ كه‌ خۆی له‌ 40 مانگ ده‌دات.

هه‌روه‌ها بانكی رافیده‌ین ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ رێگای كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ مانگانه‌ سوودمه‌ند بڕی 97 هه‌زار دیناری عێراقی بداته‌وه‌ بانك له‌و به‌رواره‌ی كه‌ پێشینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌.

بانكه‌كه‌ ده‌شڵێ: ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ بێ كه‌فیل سوودمه‌ندبن له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ .

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.