پاول دورۆڤ دامه‌رزرێنه‌ری تۆڕی په‌یوه‌ندیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی تێلیگرام رایگه‌یاند: هۆكاری راوه‌ستانی چالاكییه‌كانی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه به‌هۆی گه‌رمبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئامێره‌كانی یه‌كێك له سێرڤه‌ره‌كانی تۆڕه‌كه‌یه.
دورۆڤ له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی كه ئێمه سه‌باره‌ت به روودانی ئه‌م بابه‌ته زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، به‌ڵام گه‌رمبوونی نائاسایی ئامێره‌كانی یه‌كێك له سێرڤهركانمان هۆكاری ئه‌م راوهستانهیه.
ناوبراو له په‌یامه‌كه‌دا وتی كه هۆكاری گه‌رمبوونی سێرڤه‌ره‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه له‌سه‌ر یه‌كێك له سێرڤه‌ره‌كان چالاكیی زۆریان هه‌بووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه سێرڤه‌ره‌كه به‌رگه‌ی ئه‌و زه‌خته نه‌گرێت و دواجار راوه‌ستاوه.
سه‌رچاوه / مێهر نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.