كاندیدێكی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،له شه‌رێكی عه‌شائیریدا له رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی مه‌شته‌ل له رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت شه‌رێكی عه‌شائیری روویداوه‌و بۆته هۆی كوژرانی نه‌جم حه‌سناوی،كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: دوای رووداوه‌كه هێزێكی ئه‌منی شوێنی رووداوه‌كه‌ی گهمارۆداوهو ته‌رمی كاندیده‌كه‌شیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردووه،هاوكات دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ هۆكاره‌كانی رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.