Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:23

وێنه‌یه‌کی جه‌نگی موسڵ ده‌بێته‌ خۆشبه‌ختی بۆ وێنه‌گرێکی ئێرله‌ندی

جه‌نگ له‌ پێناو موسڵ
کوردستان TV
100%

له‌ پێشبڕكێی ساڵانه‌ی  وێنه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانی جیهان بۆ ساڵی 2018 وێنه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی جه‌نگ له‌ پێناو موسڵ كه‌ له‌لایه‌ن ئیفۆر بریكیت وێنه‌گری ئێرله‌ندی تۆماركراوه‌، ده‌بێته‌ براوه‌ی یه‌كه‌می باشترین وێنه‌ی هه‌واڵی گشتی بۆ ساڵی 2018.

له‌وێنه‌كه‌دا شاری موسڵ وه‌ك وێرانه‌یه‌ك ده‌ركه‌وێ و وا هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌مه‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌ و جه‌نگاوه‌ران خۆیان بۆ هێرش ئاماده‌ كردووه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و وێنه‌گرانه‌ی له‌ جه‌نگه‌كاندا ژیانی خۆیان ده‌خه‌ مه‌ترسییه‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌یه‌ جوانترین دیمه‌ن تۆمار بكه‌ن و به‌ وێنه‌كانیان ناوبانگێكی باش بۆخۆیان په‌یدا بكه‌ن، هاوكات خاوه‌ن وێنه‌ ده‌گمه‌نه‌كانیش ساڵانه‌ خه‌ڵات ده‌كرێن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.