ئامبه‌ر رود وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه له‌باره‌ی رێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانزانیاریی هه‌ڵه‌ی داوه‌ته په‌رله‌مان، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی ئامبه‌ر رود له لایه‌ن تێرێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا‌وه په‌سه‌ندكراوه.
دیاره ئامبه‌ر رود به‌هۆی گرتنه به‌ری رێكاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی كه دژی كۆچبه‌ره‌كانی كاراییب و به‌شێك له كۆچبه‌رانه‌ی كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی وه‌ك كرێكار روویان له به‌ریتانیا كردبوو، ببووه ئامانجی ئۆپۆزسیۆنی به‌ریتانیا و هاوكات له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌و پرسه لێپێچینه‌وه‌ی لێكرا به‌ڵام ناوبراو بێ ئاگایی خۆی له‌و بابه‌ته راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه رێكاره‌كان به فه‌رمانی رود و له‌چوارچێوه‌ی زانیاریی ئه‌ودا ئه‌نجامدراون.
دیاره دوایین نامه‌ی ئامبه‌ر رود وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا كه بۆ تێرێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ناردوویه‌تی و تیایدا باس له ئامانجه ژماره‌ییه‌كانی رێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه ده‌كات، دزه‌ی كردووه‌ته نێو میدیاكان.
ئامبه‌ر رود وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی سه‌ر به پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیایه، له كابینه‌كه‌ی ترێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، بێجگه له ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ئامبه‌ر رود وه‌زیری ناوخۆ، له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا هه‌ریه‌ك له مایكڵ فاڵن وه‌زیری به‌رگریی و دامیان گرین جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و جه‌ستن گرینینگ وه‌زیری په‌روه‌رده، ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.