Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:46

داعش: هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کابول کاری ئێمه‌ بووه‌

ئه‌م هێرشانه‌ خۆكوژیی بوون  و هێرشبه‌ری یه‌كه‌م له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیله‌وه‌ كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌
داعش: هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كابول كاری ئێمه‌ بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی تازه‌ترین راپۆرته‌كان له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له‌ ناوچه‌ی شه‌ش ده‌ره‌كی كابول بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی 25 كه‌س و برینداربوونی 50 كه‌سی دیكه‌ و هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 3 په‌یامنێری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشی تێدایه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ هێرشی یه‌كه‌م نزیكه‌ی كاتژمێر 8ـی سه‌رله‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی ناوچه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌ش ده‌ره‌كی كابول روویداوه‌ كه‌ ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رمانده‌یی ناتۆ و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای لێیه‌.

حیشمه‌ت ستناكزیی راوێژكاری فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كابول به‌ بی بی سی وتووه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ خۆكوژیی بوون  و هێرشبه‌ری یه‌كه‌م له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیله‌وه‌ كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

نه‌جیب دانش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان وتوویه‌تیی كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م كاتژمێر هه‌شتی سه‌ر له‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ روویداوه‌ و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م نیو كاتژمێر دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م روویداوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م هاوڵاتییه‌كی زۆر له‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كۆببوونه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ گروپی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسیارێتیی هه‌ردووك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.