Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:17

موسڵمانێکی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ک پاکستانی وەک وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دیاری کرا

باوکی ساجد شۆفێری پاسە
کوردستان TV
100%


تێریزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30/4/2018 بڕیاریدا ساجد جاوید كه‌ موسڵمانێكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه‌ بكرێته‌ وه‌زیری ناوخۆی بریتانیا، پاش ئه‌وه‌ی  ئه‌مبر راد رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌.

ساجد جاوید، کە موسڵمانێکی بەریتانییە، پێشتر وەزیری خەزێنە، حوکمڕانیی خۆماڵی و رۆشنبیری و راگەیاندن و وەزرشی بەریتانی بووە.

جاوید لە ساڵی 1969 لە بەریتانیا لە دایک و باوکێکی پاکستانی لە دایک بووە. ئەندامی پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتەیە. باوکی ساجد شۆفێری پاسە لە بەریتانیا و بەر لە لەدایکبوونی ساجدی کوڕی، وەک پەنابەر رووی کردووەتە بەریتانیا.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 29/4/2018 ئەمبەر رود، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە دەستی لەکار کێشایەوە و لە نامەی دەست لەکار کێشانەوەکەی، رایگەیاندووە، ”وا پێویست دەکات دەست لەکار بکێشمەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.