Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 23:53

زێدان له‌م ئێواره‌یه‌ له‌سه‌ر یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر بایرن چى ووت ؟

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا  زێدان راهێنه‌رى ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاری سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌به‌رامبه‌ر بایرن له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان به‌م جۆره‌ لێدوانى دا :

له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ هاوشێوه‌ى یاری چوون ده‌مانه‌وێت براوه‌بین به‌ئه‌نجامێكى باش ، له‌پێناو گه‌یشتن بۆ یاری كۆتایمان ، وه‌یاریزانانمان بۆ یاریه‌كه‌ ئاماده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى باش .
زێدان له‌باره‌ى ئیسكۆ و ناچۆ ڕایگه‌یاند هه‌ردوو یاریزان ئاماده‌ن بۆ یاریه‌كه‌ ، له‌باره‌ى كارڤاخاڵ سبه‌ى بڕیار ده‌ده‌ین كێ له‌شوێنى یاری ده‌كات . 

زێدان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ وه‌یاخود چاره‌نووسى چى ده‌بێت له‌كۆتا وه‌رز :  چاره‌نوسم له‌مانه‌وه‌م له‌ریال په‌یوه‌ست نیه‌ به‌چامپیۆنس لیگ ،من جارێك ته‌نیا بیر له‌یاری سبه‌ى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌بتوانین یاریه‌كه‌ ئه‌نجامێكى باش تۆماربكه‌ین له‌پێناو گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی ده‌جه‌نگین 

زێدان له‌باره‌ى ئه‌نجامى یاریه‌كانیان له‌لالیگا و جامى شا دوای ئه‌وه‌ى له‌خول و جام  به‌ئاستێكى خراپدا له‌م وه‌رزه‌ بیندران ڕایگه‌یاند : پێى نیگه‌رانم له‌وه‌ى له‌لالیگا و جامى شا نه‌مان توانى ئاستێكى باش نیشان بده‌ین وه‌ڕكابه‌رێك بین له‌پێناو پاڵه‌وانى بوونمان 
 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.