ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ، ڕۆدریگێز یاریزانى بایرن میونشن له‌باره‌ى یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى پێش كۆتایی دواو ڕایگه‌یاند :
ڕێزى زۆرم بۆ ریال مه‌درید هه‌یه ، پێشووتر له‌ریال بووم ، زۆرم خۆش ده‌وێت ، به‌ڵام من ئێستا یاریزانى بایرنم ، هه‌وڵمان له‌یاری گه‌ڕانه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێن به‌ئه‌نجامێك بگه‌ین به‌یاری كۆتایی
ڕۆدرێگێز ڕاشیگه‌یاند ، خۆشحاڵم جارێكى دیكه گه‌ڕامه‌وه یاریگای پێشووم هه‌ستێكى خۆش لام دروست ده‌كات ، ئێمه وه‌ك بایرن له‌ئاستێكى باش و وه‌له‌دۆخێكى ئارام داین كه‌بتوانین قه‌ره‌بووى یاری چوون بكه‌ینه‌وه ، وه‌ئه‌وه‌ى له‌تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین له‌پێناو گه‌یشتنمان به‌یاری كۆتایی
رۆدریگێز له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى ڕایگه‌یاند : هه‌ستى خراپم به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید و راهێنه‌ر زێدان نیه ، وه‌ك پێشووتر ڕامگه‌یاند زۆریشم خۆش ده‌وێن ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت له‌میدیاكان دووره له‌ڕاستیه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.