Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:41

برێت مەکگۆرک: شانازی دەکەین شانبەشانی پێشمەرگە دژی داعش جەنگاوین

برێت مەکگۆرک، نێردەی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش
کوردستان TV
100%

برێت مەکگۆرک، نێردەی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش، رایدەگەیەنێت، شانازییە بۆ هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش کە شانبەشانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق دژی داعش جەنگاون.

برێت مەکگۆرک، نێردەی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش، لە پێگەی تایبه‌تى خۆی لە تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "تویتەر" نوسیوەو ده‌لێت" شانازییە بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان، كه‌ شانبەشانی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە، خاكى عێراق و چوار ملیۆن و نیو هاوڵاتی عێراقییان لە دەست  داعش رزگار کرد، لە فەلوجەو تکریت و بێجی و رەمادی و سینجارو موسڵ و شوێنەکانی دیکەى عێراق.

برێت مەکگۆرک، نێردەی هاوپیمانان بۆ شەڕی داعش ئاماژەشی بەوەداوە، کەسانێکی کەم باوەڕیان بەوە هەبوو کە بتوانن ئەو کارە بکەن و بەسەر داعش سەربکەون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.