Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:54

سبەینێ پارتی لە گەرمیان کەرنەڤاڵی پاڵپشتی بۆ لیستی ١٨٤ ڕادەگەیەنێت

زیاتر سەردانی ماڵی ئەندام و لایەنگرانی خۆمان دەکەین
کوردستان TV
#7
100%

بەرپرسێکی پارتی دەڵێ، دەنگی پارتی زیادی کردووە و ھەندێ دەنگدەری لایەنەکانی دیکەش بە ھۆی ھەڵوێستەکانی پارتییەوە دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتیمان دەدەن.

سبەینێ لە گەرمیان لیستی ١٨٤ی پارتی مەڕاسیمی ناساندنی کاندیدانی خۆی بەڕێوە دەبات و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، دەنگی پارتی زیادی کردووە و ھەندێ دەنگدەری لایەنەکانی دیکەش بە ھۆی ھەڵوێستەکانی پارتییەوە دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتیمان دەدەن.

ڕەھێل جاف، کارگێڕی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بانگەشەی پارتی لە دەڤەری گەرمیان جیاواز بووە لە ھەموو لایەنەکانی دیکە، چونکە نەمانویستووە بە ھۆی بانگەشەوە خەڵک بێزار بکەین، بە شێوەیەکی سەردەمیانە بانگەشە بۆ لیستی ١٨٤ دەکەین و زیاتر سەردانی ماڵی ئەندام و لایەنگرانی خۆمان دەکەین لەو دەڤەرە، سەرەڕای بێبەشکردنی پارتی لە ئیدارەی گەرمیان، بەڵام پێشبینی دەکەین دەنگی پێشوو بێنین و بگرە دەنگی پارتی زۆر زیادیش دەکات، ژمارەیەکی زۆری لایەنگرانی لایەنەکانی دیکەش دەنگیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە ئێستا ئەوان خۆیان دەرناخەن بۆ ئەوەی کێشەیان بۆ دروست نەبێت، بەڵام لە ڕۆژی دەنگدان بڕیاری خۆیان دەدەن و دەنگیان بۆ لیستی پارتییە."

ڕەھێل جاف ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەیانی لیستی ١٨٤ی پارتی مەڕاسیمێکی بەرفراوان بۆ زیاتر ناساندنی کاندیدانی خۆی لە دەڤەری گەرمیان ڕێک دەخات و جەماوەرێکی بەرچاو بەشداری دەکەن، چونکە دەکەوینە حەفتەی کۆتاییی بانگەشەوە و دەمانەوێ زیاتر بچینە نێو خەڵک، کە دڵنیاین کاندیدانی لیستەکەمان لە سنووری گەرمیان دەنگی پێویست دێنن."

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.