Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:46

ده‌وڵه‌تی یاسا: باڵی سیاسی داعش له‌ رێگای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ده‌چنه‌ نێو په‌رله‌مانی عێراق

پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی رایده‌گه‌ێنن، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌ كه‌سایه‌تییانه‌ی یارمه‌تی تیرۆریان داوه‌، خۆیان له‌ لیستی سوننه‌كان كاندید كردووه‌و نوێنه‌رایه‌تی باڵی سیاسی داعش له‌ نێو قوبه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د سه‌هیود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی پاڵپشتیان له‌ تیرۆركردووه‌، له‌ رێگای لیستی سوننه‌كانه‌وه‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كاندید كردووه‌.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و لیستانه‌ بگه‌نه‌ نێو په‌رله‌مان ئه‌وا نوێنه‌رایه‌تی باڵی سیاسی داعش ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن دوژمنانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ ده‌كرێن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.