به‌رێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێنییه‌كی گه‌وره‌ی ئاشكرا كرد، له‌لایه‌ن چوار چه‌كداره‌وه كوژرا.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی ئاشكرای كردووه كه كوژرانی قاسم زوبه‌یدی ، به‌رێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه بووه چونكه ناوبراو نه‌هێنییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دركاندووه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه: كۆمه‌ڵه چه‌كدارێك كه له چوار كه‌س پێك هاتبوون، له گه‌ره‌كی كه‌راده‌ی به‌غدا هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی قاسم زوبه‌یدی و به فیشه‌ك له‌سه‌ریان داوه‌و كوشتوویانه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه چه‌كداره‌كان دوای ئه‌وه‌ی ناوبراویان كوشتووه، هه‌ڵساون به شكاندنی ئه‌و كامیرانهی له‌ماڵه‌كه‌دا بۆ چاودێری دانرابوون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.