Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:52

ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشى به‌ریتانیا به‌ده‌نگێکى باش محه‌مه‌د سه‌لاح به‌باشترینى پریمه‌رلیگ هه‌ڵده‌بژێرن

400 ڕۆژنامه‌نووس ده‌نگ بۆ باشترینى پێده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ى ڕۆژنامه‌نووسانى ڕه‌خنه‌گرى وه‌رزشى به‌ریتانیا ، له‌میانى ئه‌نجامدانى باشترینه‌كانى پریمه‌رلیگ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ، محه‌مه‌د سه‌لاحى میسرى یاریزانى دیارى لێڤه‌رپول به‌باشترین یاریزانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى ئینگلیزى ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن كه‌ 400 ڕۆژنامه‌نووس ده‌نگى پێى داوه‌ بۆ باشترین ، له‌دوای سه‌لاح یاریزان كیڤن دی برۆین یاریزانى مانچسته‌ر سیتى به‌دووه‌م یاریزان ده‌ست نیشان ده‌كرێت له‌باشترینى له‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ ، هاری كینى تۆتنهام پله‌ى سێیه‌مى پێدراوه‌ . 

محه‌مه‌د سه‌لاح له‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى ئینگلیزى  له‌به‌شدارى 34 یاریدا 31 گۆلى تۆمار كردووه‌ و له‌پێشه‌نگى گۆلكاران دێت . 

محه‌مه‌د سه‌لاح له‌م وه‌رزه‌دا كه‌جیاوازتر له‌وه‌رزه‌كانى دیكه‌ به‌دیار كه‌وت به‌ئاستێكى باش ، تایبه‌ت له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا توانى سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى بكات و هۆكارێكى سه‌ره‌كى بێت كه‌یانه‌كه‌ى له‌ئێستادا له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگه‌  .

محه‌مه‌د سه‌لاح له‌م وه‌رزه‌ به‌باشترین یاریزانى پریمه‌رلیگ ده‌ست نیشانكراوه‌ به‌پێتى ده‌نگى یاریزانان و راهێنه‌ران ، وه‌له‌لایه‌ن یه‌كێـتى تۆپى پێى ئینگلته‌را به‌هه‌مان شێوه‌ به‌باشترین ده‌ست نیشانكراوه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.