Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:32

هه‌ولێر.. خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان و نرخه‌که‌ی بۆ مانگی نیسان دیاریکرا

بۆ مانگی ئایار خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان جیاواز دەبێت لە مانگەكانی ڕابردوو
مانگی ئایار خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان جیاواز دەبێت لە مانگەكانی ڕابردوو
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە شاری هەولێر، كرێی ئەمپێرەكانی كارەبای بۆ مانگی نیسان دیاری كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ مانگی ئایار خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان جیاواز دەبێت لە مانگەكانی ڕابردوو .

له‌مباره‌یه‌وه‌ قارەمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر ده‌ڵێت: بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە ناوەڕاستی مانگەوە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت. 

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان ئاشكرای كردووە كە بۆ مانگی نیسان لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە 120 كاتژمێر كارەبا دراوە بە هاووڵاتییان و نرخی ئەمپێرێكی كارەبا لە نێوان 4 بۆ 5 هەزار دینار دەبێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.