ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌ێنێ، به پێی ئه‌و راپرسییانه‌ی له شه‌قامی عێراقیدا كراوه، به تایبه‌تی له له پارێزگاكانی باشووردا، ده‌ركه‌وتووه كه ده‌وڵه‌تی یاسا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و نوری مالیكیش، ئه‌مینداری گشتی حیزبی ده‌عوه ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
عه‌واتف نعمه، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو له‌لایه‌ن سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه دیاری ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌كاتی گه‌ڕان و راپرسییه‌كاندا بۆمان روون بۆته‌وه كه ده‌وڵه‌تی یاسا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و له پێشه‌وه‌ی هه‌موو لیسته‌كانی دیكه‌دایه.
گوتیشی: به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاساوه، مانای ئه‌وه‌یه كه نوری مالیكی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.